پۆلسی هەڵەبجە: بە تۆمەتی دزیکردن کەسێکمان دەستگیر کرد
بڵند
٤ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردوە، خەڵکی دەرەوەی هەڵەبجەیە و گیرفانی خەڵکی بڕیوە.
پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی چاودێری بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت بەتۆمەتی دزیکردن لەهاووڵاتیاین و بڕینی گیرفانیان
ئاماژەیان بەوەشکردوە، تەمەنی 52 ساڵە و پێشتریش چەند دۆسیەی دزیکردنی هەبوە لەناوبازاڕی هەڵەبجەدا و لە ئێستادا بەپێی مادەی446 راگیراوە.



