بافل جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆکی عەشیرەتی شاورێ دەکات
٤ی شوباتی ٢٠٢٦
بەبۆنەی کۆچی دوایی کچی محەمەدی کاک هەمزە، سەرۆکی عەشیرەتی شاورێ بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی محەمەدی کاک هەمزە و کەسوکار و بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پەیامەکەی بافل جەلال تاڵەبانی
بەڕێز کاک محەمەدی کاک هەمزە، تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین و سەرۆکی عەشیرەتی شاورێ.
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەزان ) کچی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



