1.  
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، بە تۆمەتی مامەڵەی نەشیاو و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، هاووڵاتییەکیان، بە ناوی رێکاری حاجی عەلی دەستگیر کردوە.
 
ئاماژەیان بەوەکردوە، دوای بڵاوبونەوەی چەند گرتەڤیدیۆیەکی تۆمەتبار لەتۆڕەکۆمەڵاتییەکان، کە بەشێوەی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ کەسانی بەرانبەری دەکات، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان و بەدواداچوونەکانیان، شەوی رابردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.
 
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی (2)لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.