بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵرۆژی کارەساتی تەقینەوەکانی 1ـی شوباتدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە:ئێمە وەک کورد، یەک چارەنووسمان هەیە، بۆیە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبینەوە.
 
دەقی پەیامەکە  
 
لە ساڵڕۆژی کارەساتی تەقینەوەکانی 1ـی شوبات لە مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەبەردەم گڵکۆی شەهیدە سەرکردەکانمان، کادر و لایەنگری هەردوو حیزب و ئەو هاونیشتمانییانە دادەنێین کە شەهیدبوون.
 
ئێمە وەک کورد، یەک چارەنووسمان هەیە، بۆیە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبینەوە.
 
لەم رۆژدا جەخت لە پابەندبوون بە هاوبەشێتی و برایەتی و یەکبوونمان لەپێناو خەڵک و خاک و نەتەوەکەمان دەکەینەوە.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان