سەرۆکی کۆمەڵگەی کورد لە ئیسرائیل : داواکاریەکمان بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان داوەتە حکومەتی ئیسرائیل
بڵند
١ی شوباتی ٢٠٢٦
سەرۆکی کۆمەڵگەی کورد لە ئیسرائیل رایگەیاند، لەم رۆژانەدا دەستپێشخەرییەک لە ئارادایە و داوایەک ئاراستەی حکومەتی ئیسرائیل کراوە، کە تێیدا داوای پشتیوانی و هاوپەیمانی بۆ برا کوردەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.
یەهودا بن یوسف، سەرۆکی کۆمەڵگەی کورد لە ئیسرائیل، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاند، پرۆژەیەکیان داوەتە حکومەتی ئیسرائیل بۆ پشگیریکردنی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان و داواش دەکات کوردەکان لە هەرشوێنێکن هاوکاریان بن و ئیمزای بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، ئیمزای هەر یەکێک لە ئێوە، کە مەبەستی کوردەکانە لەسەر ئەم داواکرییە کارێکی گرنگ و پڕ واتایە و داوا لە هەموو تاکێکی کورد دەکات ئیمزای بکەن، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوی بکەنەوە و هاوکار بن لە گەیاندنی بە هەمووان، تا بتوانین هەزاران ئیمزا کۆبکەینەوە.
لە کۆتایشدا یەهودا بن یوسف دەڵێت؛ تەنها پێکەوە دەتوانین دەنگێکی رون، یەکگرتوو و بەهێز بەرز بکەینەوە.
ئەو لینکەی کە دەتوانن دەنگی پێبدەن



