سبەینێ لە سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت؛100 لیتر بە 31 هەزار دینارە
بڵند
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، سبەینێ لە مەڵبەندەکانی یەک و دوو، دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە دەکرێت، کە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دابین کراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، هەر خێزانێک بڕی 100 لیت وەردەگرێت، بە نرخی 31 هەزار دینار.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، جەختیشیکردوەتەوە، وەرگرتنی نەوتەکە لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە کارتی زیرەک دەبێت.



