ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق لەسەر زەوی پابەندی ئاگربەست نەبووە
بڵند
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئیلهام ئەحمەد، لەسەر رەوشی ئێستای رۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاند ئاگربەست لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە نەبووەتە هۆی هیچ پابەندبوونێکی راستەقینە لەسەر زەوی و کۆمەڵکوژییەکی ئەمڕۆی کۆبانێ شایەتی ئەو راستییەن.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێكی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە، حکومەتی دیمەشق بە هیچ شێوەیەک لەسەر زەوی رێککەوتنی ئاگەربەستی جێبەجێ نەکردوە و بەردەوام چەکدارەکانی لەسەرانسەری ناوچەکە هێرش دەکەن و هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر پرۆسەیەکی سیاسی، کە بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی دەست پێ نەکات لە وەهمێکی سیاسی زیاتر هیچی تر نییە.
ئیلهاام ئەحمەد هۆشداریشی داوە، رەوشەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و بێدەنگی لە بەرانبەر ئەم تاوانانەدا شکستێکی ئەخلاقییە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی لە ئەستۆدایە، بۆ راگرتنی هێرشەکان و کۆنتڕۆڵکردنی رەوشەکە.



