پاسپۆرتی سلێمانی: نوێکردنەوەی پاسپۆرت بە شێوازی خواستی کەسی بۆ 50 هەزار دینار کەمکرایەوە
محەمەد رزگار
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، تێچووی نوێکردنەوەی پاسپۆرت بە شێوازی خواستی کەسی بۆ 50 هەزار دینار کەمدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، خزمەتگوزاری زیاتر لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان لە ساڵی نوێدا بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت بڕیاریانداوە لە دوو سەد هەزار دینارەوە کەمیبکەنەوە بۆ 50 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاسپۆرتێک ساڵێک زیاتری تێدا مابێت بۆ تەواوبوونی ماوەی بەسەر چوونکەی (Expire ) بوونی ،واتە جۆری مامەڵەی خواستی داواکاری هاووڵاتی خۆی بێت، 150 هەزار دینار لە نرخەکەی کەمکرایەوە.



