تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردوو 510 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی داخڵکراون
محەمەد رزگار
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ساڵی رابردوو 510 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە داخڵ كراون.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 510 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، لەو ژمارەیە 231 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 140 نەخۆش لە بەشی چاودێری چڕ داخڵ كراون و 139 نەخۆش لەژێر ئامێری هەناسەدانی 24 كاتژمێری دانراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو دوو هەزار و 968 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی ئەڵمانی یان كردووە و 549 نەخۆش پشكنینی سییەكانیان بۆ كراوە و هەزار و 526 نەخۆش وێنەی تیشكیان بۆ گیراوە و 23 هەزار و 781 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.



