کەشناسی هەرێم: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
محەمەد رزگار
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا بەفر و بارانبارینی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوەڕاست و باکوری هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بەفر و بارانبارینی پچڕ پچڕ تا کاتەکانی نیوەڕۆ پاشان کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما سێ تا پێنج پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەشاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.



