هاتوچۆی سلێمانی: رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە داخران
راهۆز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، رێگای سەر شاخی گۆیژە، ئەزمەڕ و دۆڵەمیران بە رووی شۆفێراندا داخراون.
لە ئاگادارییەکدا هاتوچۆی سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان و شۆفێران کردووە، بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانیان، سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن تا ئەو کاتەی دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.



