عەتا محەمەد: لە قۆناغی سێیەمی هاوکارییەکان، دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار دەدرێتە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ
بڵند
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
عەتا محەمەد، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان، 536 کەیس هاوکاری وەردەگرن، کە دوکان و شوێنی بازرگانی، هەروەها ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک خێزانی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ لە خۆدەگرێت.
عەتا محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ: رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستدەکەن بە دابەشکردنی قۆناگێ سێیەمی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، کە نزیکەی دوو ملیارو 500 ملیۆن دینار لە خۆدەگرێت.
ناوبرا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ 285 دوکان و شوێنی بازرگانی هاوکاری دەکرێن و 112 ئۆتۆمبێل و 139 ئۆتۆمبێلی دیکەيش، کە سکاڵایان هەبووە هاوکاری دەکرێن، کە بە شێوەیەکی گشتی کەیس هاوکری دەکرێن.
عەتا محەمەد، جەختیشیکردەە، سبەینێشش هاوکاری بەسەر ئەو یەکە نیشتەجێبونانە دابەشدەکرێت، کە پێشتر تۆمار نەکرابوون، کە ژمارەیان 386 شوێنی نیشتەجێبوونە، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە پێشتر هاوکاری کرابوون، بەڵام هاوکاریەکان کەم بوون، ئەوانیش 430 کەیسن و هاوکارییەکانیان بۆزیاد کراوە.



