خانمی یەکەمی عیراق بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند خەڵات عومەرەوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و نوسەران و رۆشنبیرانی کوردستان ئەکات.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت؛ مەرگی ناوادەی نوسەر و رۆشنبیری گەورە خەڵات عومەر خەسارەتێکی گەورەیە بۆ نەتەوەکەمان و کۆچکردوو نوسەرێکی بیرمەند و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرێکی گەورە بوو.

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق

خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر بڵاو کردەوە کەئەمە دەقەکەیەتی:

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق: مەرگی ناوادەی نوسەر و رۆشنبیری گەورە خەڵات عومەر خەسارەتێکی گەورەیە بۆ نەتەوەکەمان.

بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و نوسەران و رۆشنبیرانی کوردستان ئەکەم.

کۆچکردوو رەخنەگر و نوسەرێکی بیرمەند و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرێکی گەورە بوو .

لە دڵی ئێمەشدا جێگەیەکی تایبەتی هەبوو . خوالێخۆشبوو لەسەرەتای دامەزراندنی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاکەوە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر بوو.

رۆحی شاد و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد