پێگەی ئەل - مۆنیتۆری ئەمریكی  ئاشکرای کردوە، بڕیارە سبەینێ‌ شەممە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر کۆببێتەوە و کۆبونەوەکە  لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکانی ئەمریکاایە بۆ رێگریکردن لە ململانێیەکی سەرتاسەری لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هەسەدە.

مۆنیتۆر ئاماژەی بەوەشکردوە؛ کۆبونەوەکە بەهۆی گرژییەکانی ئەم دوایەی نێوان حکومەتی کاتی سوریا و هەسەدە دێت، هەروەها نیازی هیزەکانی سەر بەسوریا   بۆ هێرشکردنە سەر دێرحافر و ئەو شوێنانەی تر، کە لە ژێر دەستی هەسەدە دایە.

کۆبونەوەی سبەینێی تۆم باراک و مەزڵوم کۆبانێ لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی تۆم باراک لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوەتەوە و هەفەتەیەکیش تێپەردەبێت بەسەر  دەرکردنی شەڕڤانانی کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب .