دایک و کچن؛ دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتیەک دەستگیر کرد
بڵند
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی کوستنی هاووڵاییەک دەستگیرکردوە، کە هاوسەر و کچی کوژراوەکەن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردوەتەوە دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور لەروداوێکی کوشتن لەگوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار دەکرێتەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکرد.
ئاسایش دەڵێت؛ دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەسەر روداوەکە دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران، کە هاوسەر و کچی کوژراوەکەن و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردووکیان دانیان بەتاوانەکەداناوە، کە هەستاون بە کوشتنی هاووڵاتی(شاخەوان حسین عەبدوڵا) کە دەکاتە باوک و هاوسەری دوو تۆمەتبارەکە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەماددەی (406)لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.



