عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد
محەمەد رزگار
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد، کە هاووڵاتییەکی شاری دهۆکە و تەمەنی 64 ساڵە.
كاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج وعومره‌ی كوردستان بە کوردسات نیوزی راگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ عومرەکارێکی کورد بەناوی 'مەجید ئەحمەد عەبدوڵا'، لە سعودیە کۆچی دواییکرد.
وتیشی، ئەم عومرەکارە خەڵکی شاری دهۆكه، ته‌مه‌نی له سه‌رووی 64 ساڵییه‌وه بووه، ئه‌مرۆ له شاری مه‌ككه كۆچیدوایی كردووه و بڕیاریشە هەر لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.
کاروان ستونی ئەوەشی خستەڕوو، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له گه‌ڵدا هاوسه‌فه‌ربوون ئه‌م عومره‌كاره پێشتر له كوردستان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی بۆ ئه‌نجام دراوه و ته‌ندروستی جێگیر بووه، دوای گه‌شتكردنی بۆ سعودیه له شاری مه‌ككه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی حەوت سەعات له نه‌خۆشخانهیەکی مه‌ككه كۆچی دوایی ده‌كات.
هاوکات بەپێی ئامارەکانی حەج و عومرەی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە دوازدەهەمین عورەکاری کوردستانە لە سعودییە کۆچی دواییکردووە.



