قوباد تاڵەبانی لە چەمچەماڵەوە دوو بڕیاری بەپەلەی دەرکرد
راهۆز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
راهۆز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، کە هێزەکانی وڵاتەکەی خەریکی وێرانکردنی سەرتاسەریی "نیشتیمانی تیرۆر"ن لە ئێران، چ لە رووی سەربازی، ئابووری و هەموو رەهەندەکانی ترەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردوە، کە سیستمە بەرگری و سەربازییەکانی ئێران بە تەواوی تێکشکاون؛"هێزی دەریایی ئێران لەناوچووە، هێزی ئاسمانییان بوونی نەماوە، و تەواوی مووشەک و درۆنەکانیان رووبەڕووی پرۆسەیەک بوونەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەکانی ئێران لەسەر روی زەوی سڕدراونەتەوە، بەو پێیەی ئەو ئەودەسەڵاتە بۆ ماوەی 47 ساڵ سەرقاڵی کوشتنی خەڵکی بێتاوان بووە لە سەرانسەری جیهاندا.
سەرۆکی ئەمریکا بە زمانێکی هەڕەشەئامێزەوە هۆشداری دایە دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران و دەڵێت؛ ئێمە خاوەنی هێزێکی ئاگرینی بێوێنە و تەقەمەنی بێسنوور و کاتێکی زۆرین، چاوەڕێ بن بزانن ئەمڕۆ چ چارەنووسێک چاوەڕوانی ئەوان دەکات.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە لوبنان ئەگەر بێتو هێرشە موشەکییەکانی حزبوڵا رانەگرێت
ئیسرایل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، جۆزێف عۆن سەرۆکی لوبنانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر حکومەتەکەی رێگریی نەکات لە هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی حزبوڵا بۆسەر وڵاتەکەیان، ئەوا خۆیان رێگرییان لێدەکەن و دێنە ناو باشوری وڵاتەکەیانەوە.
وتیشی، دوێنێ حزبوڵا بەچڕی ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەیانی بۆردومان کردووە و سوپای ئیسرائیلیش بە بەهێزییەوە بەرپەچی ئەو هێرشانەی داوەتەوە و پێگەکانی گروپە چەکدارییەکەشی لە باشوری لوبنان بە ئامانج گرتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە هاووڵاتیانی لوبنان باشوری وڵاتەکە جێبهێڵن، تاکو لە کاتی جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، زیانیان بەرنەکەوێت.
بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغداد کرایە ئامانج و سوپای عیراقیش لە مەخمور بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کراوەتەسەر
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سەربازگەی کەمپی سەقریان لە باشوری بەغداد بۆردومانکرد و بەوهۆیەشەوە ئەندامێکی حەشدی شەعبی کوژرا و سیانی تریش برینداربوون.
لەلایەکی تریشەوە سوپای عیراق راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆی حەشدی شەعبی بۆسەر بارەگاکانیان لە مەخمور بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە چوار درۆن هێرش کراوەتەسەر هێزەکانیان.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێرشە درۆنییەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیانکردووە بە بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی رووداوەکە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، سوپای عیراق بەدەوام دەبێت لە ئەرکەکانی سەرشانی و ئەم جۆرە هێرشانە ڕای بەرامبەر پاراستنی یەکڕیزی عیراق ناگۆڕێت و ئامادەشن بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی دیکەی لەو جۆرە.