وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی لە ناوچەیەک بۆ ساڵی داهاتوو دواخست
راهۆز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن لە سنوری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی 2026 دوا بخات.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی مامۆستایان و خوێندکاران و کەسوکاریان، وەزارەتەکەیان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی راسپاردووە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بڕیارەکە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی 1ی ساڵی 2026 دواخراون.



