وەزیری پەروەردە لە رێگەی کوردسات نیوزەوە وەڵامی داواکارییەکی دانیشتوانی چەمچەماڵ دەداتەوە
راهۆز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی داواکارییەکی دانیشتوانی چەمچەماڵ و ناحیەکانی سنورەکەدا رایگەیاند، دەسەڵاتی داوە بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە رەچاوی دۆخی مامۆستایان و خوێندکاران بکەن.
رانکۆ بەکر، لە بەرنامەی (پرسی رۆژ)ـی کەناڵی کوردسات نیوز، داواکاری و نیگەرانیی هاووڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی سنورەکەی گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لە وەڵامدا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی رەسمی کوردسات نیوز وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە و رایگەیاند: "گفتوگۆمان لەگەڵ مامۆستا نەژاد کردووە و دەسەڵاتمان پێداون کە رەچاوی دۆخەکە بکەن".
وەزیری پەروەردە جەختیکردووەتەوە، پێدانی ئەو دەسەڵاتە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی مامۆستایان و خوێندکارانی سنورەکەدایە.



