قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "زۆر پەرۆش و دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی دانیشتووی چەمچەماڵ و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە لە لافاوەکەی ئەمڕۆدا. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم".

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

زۆر پەرۆش و دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی دانیشتووی چەمچەماڵ و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە لە لافاوەکەی ئەمڕۆدا. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.

لەگەڵ بەڕێز رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و رامسپاردن هەموو رێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان.