بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
محەمەد رزگار
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەهۆی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
قائیمقامییەتی چەمچەماڵ راگەیەنراوێکی لەبارەی لافاوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی لافاوی چەند سەعاتی رابردووی قەزای چەمچەماڵەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکات.
قائیمقامییەتی چەمچەماڵ بەناوی ئیداراتی قەزای چەمچەماڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراسەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.



