هاتوچۆی سلێمانی: رێگای سەرەکی بازیان – سلێمانی بەپێچەوانەشەوە بەکارمەهێنن
محەمەد رزگار
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەلێزمە هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات رێگای سەرەکی بازیان بە ئاڕاستەی سلێمانی بە پێچەوانەشەوە بەکارنەهێنن تا ئاساییبوونەوەی رەوشەکە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا داوا لە شۆفیران دەکات، بەھۆی باران بارینی زۆر و بەلێزمە ئاستەنگێکی زۆر دروست بووە لە شاڕێی سەرەکی بازیان بە ئاراستەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە بەتایبەت نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و ئۆتومبیلەکانیان داواکارن تا ئاسایبونەوەی رەوشی کەش و ھەوا ئەو شەقام و شارێیە بەکارنەھێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر فەرمانی پارێزگاری سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی بازگەی تاسڵوجە بەروی شۆفێراندا داخرا ، و رەوشەکە لەژێر چاودێریدایە و بەئاسایی بونەوەی رەوشی کەش وھەوا ھاتوچۆ ئاسایی دەکرێتەوە، لەرێی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری بڵاو دەکرێتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا هاووڵاتیان دەتوانن لەرێی ژمارەی کۆنترۆڵی ھاتوچۆی سلێمانی 188 داوای ھاوکاری بکەن .



