شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی لە ژمارەیەک هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان کرد
سام
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەمۆزەخانەی زاموا لەشاری سلێمانی پێشوازی لەژمارەیەک لەهاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا وێڕای بەخێرهێنانیان بۆ شاری شاران، گفتوگۆکرا لەسەر هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریی پرسی کورد لەمبارەیەوە خاتوو شاناز هیوای خواست ئەم ئاشتیەی ئێستا بەرقەراربوە درێژە بکێشێت.
دواتر وەفدەکە چەند بەشێکی مۆزەخانەی زاموایان بەسەرکردەوە و لەگەنجینەی دەوڵەمەندیی ئەدەبی و سیاسی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدیان رووانی.
وەفدەکەی باکوری کوردستان پێکهاتبوون لە ئایتن کایا هاوسەرۆکی شارەوانی بیرسوس، سیفیم بیسیسی هاوسەرۆکی شارەوانی سیلفان، سەفیە ئاکداغ هاوسەرۆکی شارەوانی دیاربەکر و غلبین شاهین هاوسەرۆکی شارەوانی نسیبین.



