لە گەرمیان تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
راهۆز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو تراکتۆرێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
روداوەکە لە نزیک گوندی "مەلا سڵێمان" رویداوە و بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆ، قوربانییەکە لەدایکبووی ساڵی 2009یە.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی وەرگەڕانی تراکتۆرەکە دەستیپێکردووە.



