قوباد تاڵەبانی: داکۆکیکردن لە مافی ژنان و بەهێزکردنی پێگەیان لە کۆمەڵگەدا بەشێکە لە ناسنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بڵند
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ بەشێک لە ژنانی هەولێر، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ داکۆکیکردن لە مافی ژنان و بەهێزکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگە بەشێکە لە ناسنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختیشیکردەوە لەوەی یەکێتی هەمیشە پێشەنگ بووە لە بەشداریپێکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا و بەردەوامیش دەبێت.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە؛ بەبۆنەی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی ژن لە هەولێر کۆبووتەوە و جەختی لەوەکردوەتەوە، کە یەکێتی کاری زیاتر دەکات بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ژن لەناو حزب و حکومەت و هەموو ناوەندەکانی بڕیاردا.
قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی؛ بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.
لە کۆبونەوەکەدا، بەهۆی ماندوبونیان و هەوڵەکانیان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ سەرخستی لیستی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی سوپاسی تایبەتی کردون و هەوڵەکانیانی بەرز نرخاند.



