چێنەر عەلی جۆڵا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی کۆچی دواییکرد
محەمەد رزگار
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمشەو چێنەر عەلی جۆڵا پارێزەر و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.
چێنەر عەلی جۆڵا، لە 13ـی5ـی1975 لە سلێمانی لەدایکبووە، یاساناس و شارهزای بواری دهستور و مافی مرۆڤ بوو، کتێبێکی چاپکراوی هەیە بەناوی (پاکتاوی رەگەزی لەنێوان یاساو مافی مرۆڤدا)، لەگەڵ 2 نامیلکەی تردا.
هەروەها خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لێکۆڵینەوەو بابەت و نووسین و بڵاوکراوەیە بەزمانی کوردی، عەرەبی لەرۆژنامەو گۆڤارە جۆراوجۆرەکاندا لەبارەی (یاسا، دەستوور، مافی مرۆڤ، شیکاری سیاسی).
ئەمشەو 3ـی12ـی2025 بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.



