شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی فایەق حسێن زۆر غەمباربووم
راهۆز
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی دکتۆر رێواز فایەق دەکات و دەڵێت، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی لە ناخەوە نیگەرانی کردووە.
لە پەیامەکەدا خانمی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوە کردووە، بە بیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی فایەق حسێن، "زۆر غەمبار" بووە، بۆ ئەو کۆستەش پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی دکتۆر رێواز و تەواوی خێزان و کەسوکارەکەی دەکات.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "هاوبەشی خەم و پەژارەیانم، داواکارم لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی بێت."



