راگەیەندراوێک لە قائیمقامیەتی رانییەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کێشەیان لە سیستەمی ئەلکترۆنی خۆراکدا هەیە
بڵند
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
قائیمقامیەتی قەزای رانیە، رایگەیاندوە، ئەو هاووڵاتییانەی لە سیستەمی ئەلکترۆنی خۆراک بلۆک کراون، بەهۆی نەبوونی کارتی نیشتمانی، بلۆککردنی گەشتیاری و گەڕاونەتەوە کوردستان دەتوانن سەردانی بەشی خۆراک بکەن بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، قائیمقامیەتی قەزای رانیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەن کە بەهۆی نەبوونی (کارتی نیشتمانی، بلۆککردنی گەشتیاری و گەڕاونەتەوە کوردستان) لە سیستەمی ئەلکترۆنی خۆراک بلۆک کراون، سەردانی بەشی خۆراک بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاووڵاتییانەی دەکەونەوە سنورەکەیانەوە و ژمارەی فۆڕمەکانیان (287 و 292)ە، سەردانی بەشی خۆراکی رانیە بکەن بەمەبەستی ایکردنی مامەڵەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
هەروەها داوا لەو هاووڵاتیانەش دەکرێت کە پێویستە ئەم پێداویستیانەیان پێبێت؛
-ئەو موبایلەی سیستەمەکەی پێ ئەنجام دراوە.
-کارتی نیشتمانی ئەو هاوڵاتیەی مامەڵەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
-کارتی زانیاری سەرۆکی خێزان.
-فۆڕمی خۆراک.



