نرخی کارەبای موەلیدەی گەڕەک بۆ مانگی 11 دیاریکرا و نرخی  ئەمپێرێک بۆ هەر سەعاتێک 46 دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی 11، نرخی هه‌ر سەعاتێک کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 46 دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی روناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە موەلیدەی ستییەکانیش، نرخی کیۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی 11 بریتییە لە 290 دینار.

کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان 277 دینارە.