بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت بڵاویکردوەتەوە لە لیژنەی موەلیداتی سنووری بەرێوەبەرایەتیەکەیان ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەکان دەکەن، کار بە موەلیدەکان بکەن، تا کاتی ئاسای بونەوەی کارەبای پڕۆژەی روناکی.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردوە، کارکردنی موەلیدەکان  لە کاتژمێر چواری عەسرەوە بۆ 12ـی شەو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت داوا لە خاوەن موەلیدەکانیش دەکات، سەبەینێ یەکشەممە، سەعات نۆی بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەبکەن، بە مەبەستی چۆنێتی کارکردنی موەلیدەکانیان.

درەنگانێکی شەوی چوارشەممە، بە موشەک کێگەی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ کرایە ئامانج و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیرا و تا ئێستا دەست بە بەرهەمهێنانی غاز نەکراوەتەوە، بەهۆیەوە کارەبای نیشتمانی لەسەرتاسەری هەرێم گرفتی بۆ دروست بووە و تا ئێستا ئەو گرفتە چارەسەر نەکراوە.