هۆشیار زێباری: زانیاریمان پێگەشتبوو کە هێرش دەکرێت
سام
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەڵێت، "پێشتر ئاگادارکرابووینەوە لە هێرشەکە"
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر رایگەیاند: باسكردنی ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه په‌یوه‌ندی به ململانێی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌رنج له‌سه‌ر هێرشه‌كه لاببرێت و به‌لاڕ‌ێدا ببرێت، هه‌موو رۆژێك ئه‌و چیرۆكانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ لابردنی سه‌رنجه‌كانه.
هۆشیار زێباری دەشڵێت: سێ بۆ چوار رۆژ پێش هێرشه‌كه زانیاریمان پێگه‌یشت كه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ده‌كرێت بۆ سه‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.



