وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر دەستپیکردنەوەی غاز لە کڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ئاماژەیانبەوەکردوە زۆربەی کێشە تەکنیکییەکانی دانەغاز چارەسەرکراوە.
 
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کاتێک دەست گواستنەوەی غازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاووڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە.
 
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمڕۆ تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی كارەبا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون، کە زۆربەی كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چووە، تاوەکو بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی بکرێتەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
 
دەشڵێن؛ بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی غاز راستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاووڵاتیانی کوردستان لە  هەر بەرەوپێشوەچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکەینەوە.