بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە گردبوونەوەی دانیشتووانی گوندی (لاجان) لەسەر رێگەی هەولێر – گوێر، گەنجێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند: دانیشتووانی گوندەکە دژ بە جێبەجێنەکردنی ئەو بەڵێنانەی پێش هەڵبژاردن پێیان درابوو، بەتایبەت بەڵێنی دامەزراندنی گەنجەکانیان، خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان بۆ پەیامنێری کوردسات نیوز، لە کاتی گردبوونەوەکەدا تەقە کراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش  بریندار بوون.

 

هاوکات شایەتحاڵێکی دیکە ئاماژەی بەوە دا کە هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لە خەڵکەکە کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەی رابردووش دانیشتووانی گوندی لاجان بە هەمان مەبەست گردبوونەوە و داوای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی دامەزراندنیان دەکرد.

دیمەنی راستەوخۆی گرژییەکان: