وەزارەتی رۆشنبیری: ئاگاداری میدیاکان دەکەینەوە نەبنە هۆی دروستکردنی ترس و گومان و تێکدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی
بڵند
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری میدیا بینراو، بیستراو، پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیكترۆنییەکان دەکاتەوە، كە خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت و هەواڵێکی بێ بنەما، ئاماژەی بەوەشکردوە پێوستە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و نەبنە هۆی دروستکردنی ترس و گومان و تێکدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئاگاداریینامەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ رایەڵە ئەلیكترۆنییەکانیان دەکەینەوە، كە خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت و هەواڵێکی بێ بنەما وە پێوستە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و نەبنە هۆی دروستکردنی ترس و گومان و تێکدانی ئاشتی كۆمەڵەیەتی،.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە بەتایبەتیش لە باری هەستیاری ئێستادا كە هەرێمی كوردستان وەكو قەوارەیەك لەلایەن نەیارانیەوە رووبەڕووی چەندین شێوازی دوژمنكاریانەی پڕ مەترسی بۆتەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری جەختیشدەکاتەوە لەوەی لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵێكی میدیاییەوە بكرێت دوورە لەیاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەمە لە (رێنمایی رێکخستنی فریکوینسی سپەیس لەهەرێمی کوردستان).



