ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو
بڵند
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ماوەیەکی زۆر لە نەبونی منداڵ، ژنێکی تەمەن 28 ساڵ بە سکێک چوار منداڵی بوو، کە سیانیان کوڕن.
ئەمرۆ پێنجشەممە، نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژنێکی تەمەن 28 ساڵان ماوەیەکی زۆر بێبەش بوو لە هەبوونی منداڵ، بە سکێک بووە خاوەنی چوار منداڵ، سێ کوڕ و کچێک.
نەخۆشخانەکە ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ منداڵەکان بە رێگەی سروشتی و پێشوادەی خۆیان لە دایکبوونو لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان.
ئەوەشیان خستوەتەروو، دایکی منداڵەکان پێشتر چارەسەری نەزۆکی لەلایەن دکتۆری نەخۆشخانەکەیانەوە وەرگرتووە.



