قوباد تاڵەبانی: بە توندی ئیدانەی شێوازی روماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیال میدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم
بڵند
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە؛ بە توندی ئیدانەی شێوازی روماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیال میدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکات کە چەواشەکارانە لەلایەکەوە باس لە یەکڕیزی و یەکگوتاریی کورد دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە رێک بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن.
قوباد تاڵەبانی لەسەر هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و شێوازی وماڵکردنی ژمارەیک میدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتێیدا ئیدانەی ئەو سێوازە روماڵە دەکات.
لە راگەیەندراوکەدا قوباد تاڵەبڤانی رایگەیاندوە؛ بە توندی ئیدانەی شێوازی روماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیال میدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکات و داواش لە سپۆنسەر و خاوەنەکانیان دەکات لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیدا کۆتایی بەم شێواز و گوتارە میدیاییە مەترسیدارە بهێنن و سنوورێکیان بۆ دابنێن.
قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی؛ دڵنیابن رەنگە چەواشەکاری و میدیای پروپاگەندە بۆ ماوەیەک راستییەکان لێڵ بکات، بەڵام دواجار راستی وەک خۆری درەوشاوە خۆی نیشانی هەمووان دەدات.



