ئەمڕۆ لە سلێمانی نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین 25 دینار بۆ هەر لیترێک دادەبەزێت
محەمەد رزگار
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین نۆرماڵ، محەسەن و سوپەر، 25 دینار بۆ هەر لیترێک دادەبەزێت.
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەعات چوارەوە، بەنزینی سۆپەر لە 1275 دینارەوە دەبێتە 1250 دینار هەروەها موحەسەن لە 1125ـەوە دادەبەزێت بۆ 1100 دینار.
وتیشی، بەنزینی نۆرماڵ لە 925 دینارەوە دەبێتە 900 دینار.



