هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تەواوی راگیراوە.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەو دوو وەزارەتە ئاشکرایانکردووە، هێرشەکە سەعات 11:30ی ئەمشەو رویداوە و بەهۆیەوە گرفت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دروستبووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە ئێستادا تیمەکانی هەردوو وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیای "دانا غاز" لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی روداوەکە و هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.