نوێنەرانی قوباد تاڵەبانی شێرزاد حەسەن نووسەر و رووناکبیریان بەسەرکردەوە
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ر و وته‌بێژی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی شێرزاد حه‌سه‌ن نووسه‌ر و رووناكبیریان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه درێغی ناكه‌ن له هه‌ر كارێك كه پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و باشتركردنی ته‌ندروستی شێرزاد حه‌سه‌ن.
دوێنێ نیوه‌ڕۆ شێرزاد حه‌سه‌ن، نووسه‌ر و رووناكبیری كورد له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لێیدا و به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كرا بۆ چاره‌سه‌روه‌رگرتن.
دوای روداوەکە راستەوخۆ عه‌تا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی نووسینگه‌كه‌ی، به نوێنه‌رایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له نه‌خۆشخانه‌ی شار سه‌ردانی شێرزاد حه‌سه‌ن نووسه‌ر و رووناكبیریان كرد و له هه‌واڵی ته‌ندروستییان پرسی.
نوێنه‌رانی قوباد تاڵه‌بانی دڵنیاییان دایه شێرزاد حه‌سه‌ن له‌وه‌ی هه‌ر كارێك پێویست بێت و له‌هه‌ر جێگه‌كیش پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ركرنی و باشتركردنی ته‌ندروستی، درێغی ناكه‌ن و له خزمه‌تیدا ده‌بن.
نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی شاری راسپارد بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرزاد حه‌سه‌ن.



