بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە
راهۆز
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکرێت و دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق، تێیدا یەکێتی گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو و هەڵوێستی رەسمی خۆی لەوبارەیەوە دەکات.



