شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی شێرزاد حەسەنی کرد
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
خانمی یەکەمی عیراق سەردانی نوسەر و رۆشنبیر شێرزاد حەسەنی کرد و لە تەندروستی پرسیەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق سەردانی نوسەر و رۆشنبیر شێرزاد حەسەنی کرد کە بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسلێمانی برینداربووە و لەئێستادا لەنەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هیوای خواست بەزوویی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە نێو کایەی ئەدەبیات و نوسین و درێژەدان بەئەزمونە دەوڵەمەندەکەی لەبوارەکەدا.



