ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتباری روداوی تەقەکردنەکەی دوێنێی شاری سلێمانی راگەیاند
محەمەد رزگار
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
تۆمەتباری روداوی تەقەکردنەکەی نیوەڕۆی دوێنێ سلێمانی دەستگیرکرا، ئاسایشی سلێمانیش رایگەیاند، سێ هاوکاری دیکەی تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.
بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، نیوەڕۆی دوێنێ 22ـی11ـی2025 لەشاری سلێمانی هاووڵاتییەک تەقە لەئامۆزایەکی دەکات و بەسێ گوللـە برینداری دەکات و هەڵدێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر روداوەکە دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد، هەروەها بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری روداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 31/405 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
بۆبینینی ساتی روداوی تەقەکردنە کلیک لێرە بکە............



