دووەم رۆژی 28مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
محەمەد رزگار
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
دووەم رۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە سلێمانی بەردەوامە و تەوەری سەرەکی فێستیڤاڵەکە زیرەکی دەستکرد و کاریگەری لەسەر دنیای روناکبیرییە.
بڕوا بەهادین پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ دووەم رۆژی 28هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت، کەتێیدا بەشداربووان و میوانان لەسەر ئاستی وڵاتانی دەرەوە و ناوچەکە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کردووە.
وتیشی، ئەمڕۆ چەندین پانێڵی جۆراوجۆر و خوێندنەوەی شیعر وچەند چالاکییەکی دیکەش ئەنجام دەدرێت.
تەوەری فێستیڤاڵ رۆژی دووەم
پانێڵی یەكەم:
كات10:30-11:30 سەرلەبەیانی
كۆڕگێڕ: د. شیلان فەتحی
خاوەندارێتی هزری دۆزەكانی كۆمەڵ لە تەكنیكەكانی زیرەكی دەستكرددا- د. كازم ئەلمیقدادی
كاریگەری زیرەكی دەستكرد لەسەر ئاستی زمانەوانی و بەكارهێنەران- د. هەیسەم قوتب
ترس لە كۆتایی مرۆڤ: لە ئەدەب و فەلسەفە لەسەردەمی زیرەكی دەستكردا- عەلی بەدر.
رۆژی دووەم- پانێڵی دووەم، كات 11:40-1:00ی دوانیوەڕۆ
كۆڕگێڕ: محەمەد شێخ عوسمان
ڕۆشنبیری نوێ و زیرەكی دەستكرد بۆ پێكهێنانی هۆشیاریی زانینی جیاواز- د. محەمەد كەریم ئەلساعدی.
بەراوردكارییەكی شیكاری: میتۆدی( دانانی میوزیك) لە نێوان هزری مرۆڤ و زیرەكی دەستكرددا- د. ئامانج غازی.
دووبارە هەڵسەنگاندنی پەروەردە و فێركردن لەسەردەمی زیرەكی دەستكرددا- د. ریتا نەجیب نەفاع
زیرەكی دەستكرد لە نێوان ئەفسانە و ڕاستیدا- ئیهاب عەدنان.
رۆژی دووەم- پانێڵی سێیەم كات:3:00-4:30ی پاشنیوەڕۆ
كۆڕگێڕ: جەواد حەیدەری
ئێستا كۆتایی جیهان: زیرەكی دەستكرد، كولتور و خەیاڵی دەروونی- فەرهاد شەمسیان.
زیرەكی دەستكرد، وەرگێڕانی مرۆی و ئامێڕی- مەسعود بابایی
لە فرانكشتاینەوە تا ئالگۆریتم: كارلێكی ئەدەبیات و زیرەكی دەستكرد لە پێناسەكردنەوە چەمگی ئافراندندا- فریشتە حەبیبی
كاریگەری زیرەكی دەستكرد لەسەر هونەری شێوەكاری- د. نیاز عوسمان.
دیداری ( ئەحمەد خەڵەف) بۆ چیرۆك
من كاتژمێرەكەی مەچەكی بووم- كازیوە محەمەد رەسوڵ- سلێمانی
كاتژمێر- نیما حوسەینی- بۆكان
ماسالا دوسا- هێمن حەمە تۆفیق- چەمچەماڵ
لە تیلماسكی شكاوی پەنجەرەیەكەوە- زایەر زەنگەنە- سلێمانی
سرۆدا زێر خەزالێ رەقسەك د ناڤبەرا وەهم و حەقیقەتێ دا زانا واحد رەمەزان- دهۆك
پۆست ئەلزەهایمەر- عەلی حەسەن – كەلار
لە پەنجەرەی پەنابەرێكەوە- جەلال ئەلیاسی- سوید
( ئەم چیرۆكانە لە فێستیڤاڵدا ناخوێندرێنەوە).
دیداری(كەمال غەمبار) بۆ لێكۆڵینەوە



