قوباد تاڵەبانی: یەکێتی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت
محەمەد رزگار
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدی یەکێتی دەڵێت: یەکێتی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت و پەیمان نوێ دەکەینەوە، لەگەڵ خوێنی شەهیدەکانمان و کەسوکاری سەربەرزیان کە رێگاکەیان بەرنادەین.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، رێبازێک کە بە خوێنی گەش و پیرۆزی 27 هەزار شەهید نەخشێندرابێت، بە مانای وشە رێبازی گەل و خاکی کوردستانە. هەربۆیە یەکێتی کە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت، رانەهاتووە بە کۆڵدان و سەردانەواندن و سەرکەوتن لە چارەنووسیدا نووسراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ خوێنی شەهیدەکانمان و کەسوکاری سەربەرزیان کە رێگاکەیان بەرنادەین و یەکێتی بۆ هەمیشە لە بەرەی داکۆکیکردن لە خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستاندا دەمێنێتەوە.



