وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی رەسمی فەرمانبەرانی تا سەعات 4ی ئێوارە درێژکردەوە و رۆژانی شەمەش دەوام دەکەن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بڕیاریدا، کە دەوامی رەسمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتی رۆژانە تا سەعات 4ی ئێوارە بەردەوام بێت، هەروەها رۆژانی شەممەش، کەپشوی رەسمییە لەتەواوی دام و دەزگامیرییەکان، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو بەڕوەبەرایەتییە ئەو پشووە نایانگرێتەوە و تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە لەپێناو خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان رایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکرێت.

جێی ئاماژەیە، دەوامی ئەوبانکانەی، کە پارەی حاجیان وەردەگرن بەهەمان شێوە تاوەکو سەعات 4ی ئێوارەی هەموو رۆژێک مامەڵەی حاجیان رایی دەکەن.