لەیادی بنیادنانی سلێمانیدا ژمارەیەک کەسایەتی رێزلێنانیان پێدەبەخشریت
محەمەد رزگار
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
لە یادی بنیادنانی شاری سلێمانی، ساڵانە رێزلێنان دەبەخشرێتە ژمارەیەک کەسایەتیی کوردستان و سلێمانی.
لەسەر ئەرکی ئێس کەی گروپ و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک و رێکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی، ساڵانە لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، ژمارەیەک کەسایەتی کوردستان و سلێمانی رێزلێنیان بۆ دەکرێت، کە لە تەواوی بوارەکاندا خزمەتی کوردستانیان کردووە.
رێزلێنانەکە لە پێناو گەشەپێدانی زیاترە بە کولتوری قەدرگرتنی مرۆڤە خاوەن دیدگە و بەرهەمەکانە، وەک هەوڵێکی بەردەوام بۆ بەسەرکردنەوەی ئەوانەی لە سلێمانی و کوردستانی گەورە خۆنەویستانە ئاڵای کوردستان و پێشکەوتنیان بەرزکردووەتەوە.
ئەو کەسانەی کە لەمساڵدا رێزلێنانیان پێشکەش دەکرێت، پێکدێن هەر یەک لە( فاروق مەلا مستەفا، حاکم رزگار محەمەد ئەمین، حاکم ناز نوری، پ.د. هێشوو سلێمان، هونەرمەندی کۆچکردوو ئاسۆ عومەر سوارە، د. محەمەد خانی، مامۆستا گوزەیدە قەفتان، مزگەوتی گەورە( شێخ محەمەد شێخ سالار)، مامۆستا نامدار قەرەداغی، پ.د. ئەحمەد بەهادین، مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف، نیگار مارف، عەبدوڵا جەمال سەگرمە، د. یاد نەقشبەندی، حاجی رزگاری جەراح، شەهیدانی ژینگەپارێزی رۆژهەڵات، ئەختەرخان، پ.د. محەمەد مەحویی، حاجی سابیر، د.هێمن فاتح، حەسەن دەرزی، سوارە مامەخەلانی، چێنەر نزار، تۆفیق حەڵواچی، پ.د. محەمەد رەوف عەبدولقادر، رێکخراوی پاکۆ بۆ پاراستنی ئاژەڵانی کوردستان).
جێگەی ئاماژەیە ئەو خەڵاتی رێزلێنانە کە ساڵانە بەسەر ژمارەیەک کەسایەتیدا دابەشدکرێت، لەلایەن کەی ئێس گروپ و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک و رێکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی دابیندەکرێت و کەسایەتییەکان دیاری دەکەن.



