لە هەولێر قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم  و ئەحمەد داودئۆغڵوو، سیاسەتمەداری ناسراو و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا کۆبونەوە و قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی بەرەوپێشچونی پرۆسەی ئاشتیەوە کردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندوە؛ پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵوو، سیاسەتمەداری ناسراو و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا کردوە و خۆشحاڵی خۆشی دەربریوە بە دوبارە دیداری ئەحمەد داودئۆغڵوو.

ئاماژەی بەوەشکردوە لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان کردوە لەبارەی ئەو بەرەوپێشچوونانەی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا هاتوەتە ئاراوە.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە؛  هەرودکیان هیوایان خواستوە پرۆسەکە بەو ئەنجامە بگات کە جێی دڵخۆشیی هەردوو گەلی کورد و تورک بێت.