سلێمانی؛ لە پێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی هەڵمەتی چاندنی هەزار نەمام لە جۆری سنۆبەر و دار زەیتون بەڕێوەچوو
بڵند
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە، لە پێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی زیادکردنی نەمام، هەمەتی چاندنی هەزار نەمامیان لە پارکی هەواری شار دەستپێکردوە، کە لە جۆری سنۆبەر و داری زەیتون بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و لە پێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی و بایەخدان هەڵمەتێکیان ئەنجامداوە و لە پارکی هەواری شار هەزار نەمامیان چاندوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ پرسی ژینگە پارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و پێویستە ئەرک و خەمی هەموومان بێت .
جەختیشیانکردوەتەوە لەوەی دەبێت ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بە پاکی رابگیرێت، چونکە ئەو کارە ئەرکی هەموو لایەکە.



