لە کاتێکدا ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە بەردەوامن، بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند، کە لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئێران بۆ رێگەدان بە تێپەڕبوونی 23 کەشتیی نەوتهەڵگر و غازی سروشتی (LNG) کە لەناو ئاوەکانی کەنداو گیریان خواردووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری دووو بەرپرسی هیندستانەوە بڵاویکردوەوە و لەگەڵ ئێراندا لە گفتوگۆدان بۆ تێپەربونی 23 کەشتی نەوتهەڵگر و غازی سروشتی وڵاتەکەیان بە گەروی هورمزدا، ئەمەش لەدوای، کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوونە هۆی پەککەوتنی هاتوچۆی دەریایی لە گەروە ستراتیژییەکەدا.
سوبراهمانیان جایشانکار، وەزیری دەرەوەی هیندستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامداوە بۆ گەرەنتی کردنی "رێڕەوێکی ئارام" بۆ ئەو کەشتیانە.
پاسەوانی سنووریی هیندستانیش بە خاوەن کەشتییەکانی راگەیاندووە، کە ئامادەن پاراستنیان بۆ دابین بکەن و لە کاتی گەیشتنیان بە بەندەرەکانی هیندستان و چاوەڕوان دەکرێت یەکەم کاروانی ئەم کەشتیانە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست بە تێپەڕین بکەن.