پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە؛ بۆ ئەوەی پارە زیادە نەدەن لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە نۆرەبگرن
بڵند
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
پاسپۆرتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ بۆ نۆرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، ئەگەر لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە(حجز الكتروني ) نۆرەبگرن ئەوا تەنها بڕی 91 هەزار دیناری تێدەچێت، ئەگەر وانەبێت دەبێت 100 هەزار دیناری زیادەی روسمات بدەن، جگە لە91 هەزار دیناری تێچوی پاسپۆرتەکە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە؛ بۆ هاووڵاتییان واباشترە لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە نۆرەبگرن، بۆ ئەوەی تێچوی کەمتر بکەوێت لەسەریان و تەنها 91 هەزار دینار بدەن، نەک 191 هەزار دینار.
داوا لەو هاوڵاتیانەش دەکات کە لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە نۆرەیان گرتوە، بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانیان بکەن.
پاسپۆرتی سلێمانی دەشڵێت؛ سەعات و رێکەوتی نۆرەکەیان لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە لە چ کات و رێکەوتێکدا بوو، ئەوا لەو کاتەدا سەردانیان بکەن ، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەن.
هەروەها هاووڵاتییانیش ئاگاداردەکاتەوە بۆ رایکردنی کارەکانیان، تەنها کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت و پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی کاریان پێناکرێت، لەم لینکەشەوە www.epp.iqهاووڵاتییان دەتوانن نۆرەی ئەلیکترۆنی بۆخۆیان دابنێن.



